وەزارەتی تەندروستی: لە %20ی خوێندكارانی ناوەندی جگەرە دەكێشن

عیراق

23/06/2022‌ 110 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی جگەرەكێشان لەلایەن خوێندكارانەوە ڕووی لە هەڵكشان كردووە و %20ی خوێندكارانی ناوەندی جگەرە دەكێشن.


عەباس جەبار، بەڕێوەبەری بەشی كۆنتڕۆڵكردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیان، 10 ساڵ لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان لە قوتابخانەكان بە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەستیپێكرد.

وتیشی:  ئەو ڕاپرسیانەی كە ئەنجامدراون بۆ زانینی ڕێژەی جگەرەكێشان لە قوتابخانە ناوەندییەكان دەریخستووە كە ڕێژەیەكی بەرز دەگاتە 20%ی سەرجەم خوێندكاران، ئەمەش واتە یەك لەسەر پێنجی خوێندكاران لە تەمەنی 13-15 ساڵییەوە جگەرە دەكێشن.

س.س