شارپرێس:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج بڕیاری نوێمان راگەیاند سەبارەت بە دابەشکردنى بەنزین کە لە سبەینێوە ئەو بڕیارانە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، له‌مه‌ودوا دابه‌شكردنی به‌نزین بۆ پاسی گواستنەوەو تاكه‌سییه‌كان زیاد ده‌كرێت و ده‌توانن تانكییه‌كانیان پڕ بکەن و رێژەیان بۆ دیاری نەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، دابه‌شكردنی به‌نزین بەشێوەى تاک و جووت دەبێت و لە نۆ بەنزینخانە دابه‌ش ده‌كرێت.
پارێزگاری هەولێر روونیشكرده‌وه، رۆژانه 400 هه‌زار لیتر به‌نزین به نرخی 690 دینار دابه‌ش ده‌كرێت و کە لەسەر بنەمای پێویستی و ئاماری ئۆتۆمبێل دابەش دەکرێت.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، هەموو بەنزینخانەکانى هەولێر کە مۆڵەتیان هەیە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ وەرگرتنى بەنزینى ٨٠٠ دیناری کە دەتوانن هەموویان بەشێک لە بەنزین وەربگرن و ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بە سیستەمى تاک و جوت بەنزین وەرناگرن و ئەو سیستەمە نەما، بەڵکو دەتوانن هەموویان وەریبگرن.
س.هـ