شارپرێس:
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستان زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى ئه‌و یه‌كانه‌وه ئاشكراده‌كات كه حكومه‌ت بڕیارى دروستكردنیانى داوه، ده‌شڵێت:"پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان ئەوکەسانە دیاریدەکەن کە شایستەی وەرگرتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونن".
د.محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەھەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، "پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەردەوامەو تا دوێنێ شەو ئەوکەسانەی کە فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە ژمارەیان گەیشتووەتە 70 ھەزارو 778 کەس‌و تا دووی تەممووز (مانگى داهاتوو) بەردەوامدەبێت''.
له‌لێدوانێكدا به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى وتووه، ''کاتێک پڕۆسەکە تەواوبوو ھەر پارێزگا‌و ئیدارەیەکی سەربەخۆ، پاسۆردو یوزه‌رى خۆیان دەردێنن‌و ئەوان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە بۆ ئەو یەکانە کێ شایستەیەو بۆردێکی تایبەت بەوە ھەیە لەھەموو پارێزگا‌و ئیدارە سەربەخۆکان‌و ئەوان بەچاودێریی دەستەی وەبەرھێنان ئەوکارە جێبەجێدەکەن''.
ئه‌وه‌شى وتووه، ''دوای یەکلاییکردنەوەی ناوەکان، ھەنگاوی دیکە دەستپێدەکات، ئەوانیش تەرخانکردنی زەوی‌و وەبەرھێنەرەو لەماوەیەکی نزیکدا یەکلاییدەکرێتەوە''.
زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه، حكومه‌تى هه‌رێم فۆڕمى شوقه‌ى كرێنشینانى كاراكردوه‌و كۆى ژماره‌ى شوقه‌كان بڕیاره 20 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بێت تائێستا نزیكه‌ى 80 هه‌زار كه‌س فۆڕمه‌كه‌یان پڕكردۆته‌وه.
ش.هـ