لەڕوسیا مادەیەک بەرهەمهێنراوە کە هەزارانجار لەشەکر شیرینترە

هەمەڕەنگ

27/06/2022‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانا ڕوسەکان ڕێگایەکیان بۆ بەدەستهێنانی جۆرە بەرهەمێک دۆزیوەتەوە کە 2000 جار لەشەکر شیرینترەو ڕۆڵیشی دەبێت لەدابەزاندنی کێشی جەستە.

زانایانی زانکۆیڤێتسک لەڕووسیا رایانگەیاندووە، ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی پرۆتینی بەرازینی شیرین کە دەکرێت ئەڵتەرناتیڤێکی بێ زیان بێت بۆماددەی شەکر.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی زانکۆکە ئاماژە بەوەکردووە، پێویستە ئەم مادەیە ببێتە جێگرەوەی  هەموو شەکرە کاربۆهیدراتییەکان لەجیهاندا، هەروەها بەشداربێت لەبەرەنگاربوونەوەی قەڵەویی.

بەوتەی پسپۆڕان، پرۆتینی برازیین، دوو هەزار هێندەی شەکر شیرینترە، هەروەها بەرهەمهێنانی بازرگانیشی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەوەی پێی دەوترێت"شەکری شاراوە لەناو بەرهەمە خۆراکیەکان"و بەکاربردنی کالۆرییەکان، بەمەش بەرەنگارییدیاردەی قەڵەوی دەبێتەوە.

لای خۆیەوە سێرگی لیتڤینێتس، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستیی، ئاماژە بەوەدەکات، بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرهەمی کەم کالۆری‌و پڕۆتینی بەرازین پێویستی بەتەکنیکێکی زۆر کارا هەیە.

بەوتەی ئەو ئامانجی یەکەمیان بەرهەمهێنانی خودی پڕۆتینی بەرازین نییە، بەڵکو پلانی زاناکان بریتییە لەداهێنانی جۆرە بەرهەمێک کە لەرووی بۆماوەییەوە دەستکاریکراو بێت، ئەوکارەش ئێستا لەقۆناغی کۆکردنەوەی پێکهاتە جیناتییەکانی‌و هەڵبژاردنی ڕەگەزە جینییە نموونەییەکانیدایە، کە بەهۆیەوە دەستەبەری بەدەستهێنانی بڕێکی زۆر لەو ماددەیە دەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی