شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ بانگهێشتی گشت په‌رله‌مانتارانی كرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە کە دانیشتنه‌كه ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو له كاتژمێر (1)ی پاش نیوەڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كه ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر دوو پڕۆژه‌یاسا.
دەنگدانەکە بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و ئەوی دیکەشیان بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).
س.هـ