بانکی ناوەندی بڕی یەدەگ و کڕێنى زێر لە عێراق ئاشکرا دەکات

عیراق

27/06/2022‌ 1147 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە پلەی 10ی جیهان و چوارەمی جیهانی عەرەبییە و کە کڕینى زێڕیان بەڕێژەى لە ٣٥% زیادی کردوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانکەکەیان بڕی نوێی زێڕی ئاشکرا کردوە کە ٣٤ تەنەو بەڕێژەی 35٪ زیادی کردووە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، زێڕ بەشێکە لەستراتیژی بانکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی سامانەکانی لەپێناو بەدیهێنانی بەرزترین ئاستەکانی سەقامگیری.

بانکى ناوەندی باسى لەوەشکردوە، زێڕ یەکێکە لە گرنگترین سەرمایەکان کە لە لایەن بانکە ناوەندیەکان و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانەوە دەگیرێتە بەر.

هەروەها بانکى ناوەندی عێراق جەختیکردوەتەوە کە زێڕ پەناگایەکی پارێزراوە لە بارودۆخی نادڵنیاییدا، بەهۆی قبوڵکردنی نێودەوڵەتیەوە.

لەماوەى رابردوودا مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، توانیویانە بەشێوەیەکى بەرچاو یەدەگی دۆلارو زێڕ لە بانکی ناوەندی عێراقدا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرز بکەنەوە کە لە پێشتردا وێنەى نەبووە.

س.هـ