خه‌رجیه‌كانی بواری سه‌ربازی له‌ وڵاتیان جیهان ئاشكراده‌كرێت

جیهان

29/06/2022‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

بەپێی راپۆرتی ساڵی 2021ی  پەیمانگای ستۆکهۆڵم بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئاشتیی، لەنێوان ساڵانی 2017 تاوەکو 2021 خەرجیی سەربازیی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو روی له‌زیادبوون كردوه‌، بەشێوەیەک لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە هەرگیز جیهان رێژه‌یه‌ خەرجی سەربازیی نەبووە.

لە راپۆرتەکەی پەیمانگا سویدییەکەدا باس لەوەکراوە، لەساڵی 2021 دو تریلیۆن و 113 ملیار دۆلار خەرجی سەربازیی و خۆپڕچەککردن بووە لە جیهان، هەروەک راپۆرتەکە خەرجییە سەربازییەکانی بەگوێرەی ناوچە جیاوازەکانی جیهان دابەشکردووە کە پشکی شێر بەر هەردوو ئەمەریکاکە کەوتووە.

راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، خەرجییە سەربازییەکانی جیهان بەپێی ناوچە جیاوازەکانی جیهان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

ئەفریقا: کیشوەری ئەفریقا 39 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاریخەرجی سەربازیی هەبووە.

ئەمریکا: 883 ملیار دۆلار، لەنێویاندا827ملیار دۆلار تەنها لە ئەمریکای باکووربووە.

ئاسیا و ئۆقیانووسیا: 586 ملیار دۆلار.

ئەوروپا: 418 ملیار دۆلار.

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: 186 ملیار دۆلار.

هەربەپێی داتاکانی پێگەکە، بەرزترین ئاستی خەرجیی سەربازیی جیهان لەساڵی 1952 وە لەنێوان ساڵی 1977 بۆ 1981 و لەنێوان ساڵی 1982 بۆ 1986 بووە کە  گەرمەی جەنگی ساردی نێوان بلۆکی رۆژهەڵات بە سەرۆکایەتیی سۆڤێت و بلۆکی رۆژئاوا بەسەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە.

ئەوەشهاتووە: لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە، خەرجییە سەربازییەکانی جیهانیش دەستی بە دابەزین کردووە تا ئەو کاتەی لە ماوەی ساڵی 2006-2002 گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی، پێش ئەوەی لە ساڵی 2012 دووبارە بەرزببێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ساڵی2021 قەبارەی خەرجییە سەربازییە جیهانییەکان بە بەراورد بە ساڵی 2020 بەڕێژەی07% زیادی کردووە، هەروەها  ساڵی 2022 بەڕێژەی 12% زیادی کردووە.