له‌باره‌ی زیانه‌كانی به‌كارهێنانی سرکەی سێو بۆ دابەزاندنی کێش هۆشداریده‌درێته‌ هاوڵاتیان

هەمەڕەنگ

29/06/2022‌ 1413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زۆرکەس خەون بەڕێگایەکی سادە و ئاسانەوە دەبینن بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەیان، لەبەرئەوە زۆرجار پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی هەندێک جۆر خواردن و خواردنەوە کە دەگوترێت یارمەتیی سووتاندنی چەوریی دەدەن، لەناویاندا خواردنی سرکەی سێو.

لەوچوارچێوەیەدا ئەنجومەنی تەندروستیی کەنداو لەڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە ماڵپەڕی "ئینستاگرام" رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن خواردنی سرکەی سێو پێش نانی بەیانی یارمەتیی سووتاندنی چەوریی و دابەزاندنی کێش دەدات راست نین و ئەو بەڵگانەی ئەوە پشتراست دەکەنەوە ئێجگار کەمن.

ئەنجومەنەکەدەڵێت لەبەرانبەردا زۆر بەڵگەی تر هەیە دەیسەلمێنێت کە خواردنی بڕێکی زۆر لە سرکەی سێو کاریگەریی نەرێنیی لەسەر تەندروستییت دەبێت، چونکە سرکە مادەیەکی زۆر ترشە، هەروەها دەبێتە هۆی سكچوون، خورانی قوڕگ، و هەوکردنی گەدە.

ئەنجومەنی تەندرووستیی کەنداو هەروەکڕوونیکردەوە کە سرکەرۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا، کە لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی کارلێکی نەرێنیی لەگەڵ هەندێک دەرمان، وەک ئەنسۆلین و میزهێنەرەکان.

باس لەوەشکراوە کە ئەگەر بەراستیی دەتەوێت کێشی جەستەت دابەزێنیت، ئەوە دەبێت پەیڕەوی سیستەمێکی خۆراکیی هاوسەنگ بکەیت و لەپالێشیدا راهێنانی وەرزشیی و جەستەیی بکەیت.

بەپەلە