شارپرێس:
شارپرێس ورده‌كاریی ڕێكه‌وتنى سوید‌و فینلاند دژى كورد له‌گه‌ڵ توركیا ئاشكراده‌كات‌و ئه‌و دوو وڵاته‌ش ڕه‌زامه‌ندبوونه به‌وه‌ى، چیتر هاوكاریی ئیداره‌ى خۆسه‌رى ڕۆژئاواى كوردستان نه‌كه‌ن‌و دژایه‌تى په‌كه‌كه‌ش ڕابگه‌یه‌نن.
دوێنێ سێشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمەدرید لەگەڵ سەرۆکی فینلەندا، سەرۆک وەزیرانی سوید‌و سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە، کە کۆبوونەوەکە تایبەتبوو بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لەناتۆ.
لەپاش کۆبوونەوەکە ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەگەشبینییەوە باسی لەئەنجامی کۆبوونەوەکە کرد‌و وتی:"ئەوەی دەمانویست دەستمان کەوت".
ڕۆژنامەی ئێکسپرەسن چەند خاڵێكى ڕێکەوتنی نێوان سوید، فینلاند‌و تورکیاى ئاشكراكردووه، به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌كه ئه‌و دوو وڵاته ئه‌وروپیه، پشتگیریی خۆیان بۆ تورکیا لەدژی هێرش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەربڕیوه‌و ڕه‌زامه‌ندبوون به‌وه‌ى ئیتر یارمەتی یەپەگە، پەیەدەو بزووتنەوەی گویلەن ناده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، سوید‌و فینلاند دژایه‌تى چالاکییەکانی پەکەکەو کۆمەڵە کوردییەکان‌و هەموو ئەوانەی لەلایەن تورکیاوە وەک ڕێکخراوی "تیرۆریست" ناسراون ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ك سوید‌و فینلاند له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان به‌توركیاداوه، كه گەمارۆی چەک لەسەر تورکیا هەڵدەگرن، هه‌روه‌ك جه‌ختیانكردۆته‌وه، "هاوکارییەکی هەمەلایەنە لەنێوان سوید‌و فینلاند‌و دەوڵەت، پۆلیس‌و میتی تورکیا لەدژی "تیرۆریزم" دەستپێدەکه‌ن.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ى توركیا داوایكردووه، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانى كورده كه پشتگیریی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تى:"سوید‌و فینلاند جۆرێک ڕێکەوتنی تەسلیمکردنەوەشیان لەگەڵ تورکیا واژۆكردووه".
هه‌روه‌ك سوید‌و فینلاند به‌توركیایان وتووه، "لێره به‌دواوه له‌سه‌ر خواستى ئێوه دژی پەکەکەو هەر ڕێکخراوێکی دیکە ده‌وه‌ستین كه ئێوه به"تیرۆریست"ی بزانن‌و چالاكیه‌كانیان له‌وڵاته‌كانى ئێمه‌دا هه‌بێت".
ش.هـ