شارپرێس:
لە قۆناغی یەکەمى نازناوی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی کە خەڵاتەکەی بە بەهای ١٦ ملیۆن دۆلارەو لە لەندەن بەڕێوە دەچێت لەسەر ئاستى خانمان سیمۆنا هالیپ بەرامبەر کارۆلینا موکوڤا یاریکرد.
لە ئەنجامدا هالیپ خاوەن نازناوی ریزبەندی ١٨ی هەمینى سەر ئاستى کچان دوو کۆمەڵەى بێبەرامبەری بەدەستهێناو سەرکەوت بۆ قۆناغی دووی پاڵەوانییەتیەکە.
ئەنجامی یارییەکەش شەش گێم بە سێ گێم و شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم لەبەر ژەوەندی هالیپ کۆتایی هات.
لەدوای ئەو یارییەش پیترا كڤیتوڤاى و یاسهمین پاولینى رووبرووى یەکتر بوونەوەو دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە پیترا لەبەرژەوەندی كڤیتوڤا کۆتایی هات و سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەم.
لە یارییەکى دیکەشدا ئیگا سواتیكی پولهندى و پێشهنگی رێزبهندی باشترین یاریزانى كچ بۆ تێنسی سەر زەوی سەرکەوت بۆ قۆناغی دووەم و بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزان یانا فیتى بردەوە.
س.هـ