بانکی ناوەندیی ئەو پارەیە ئاشکرا دەکات کە لەلایەن ئەمریکاوە پێشکەشی عێراق کراوە

عیراق

29/06/2022‌ 783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەرکی بانکی ناوەندیی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەیە کە لە کاتە سەختەکاندا دووچاری کەرتی ئابوری وڵات دەبنەوە.

 ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، “لە ساڵی 2014 ئابووری عێراقمان لە داڕمان ڕزگارکرد، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمریکا بڕی 40 ملیار دۆلاری بۆ گەشەسەندنی ئابووری عێراق پێشکەشی وڵاتەکە کردووە".

مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، "لە ساڵی 2014دا بانکی ناوەندیی توانی ئەو داڕمانە ئابوورییەی عێراق ڕابگرێت کە خەریکبوو بەهۆی دۆخی ئەمنی و دابەزینی نرخی نەوت تێیدەکەوت".

مستەفا غالب وتیشی، "ئەرکی بانکی ناوەندیی ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەیە کە لە کاتە سەختەکاندا ڕوبەڕوی کەرتی ئابووری دەبنەوە".

بەوتەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی "ئەمڕۆ پڕۆژەیەکی هاوبەشی گرنگ ڕادەگەیەنم بۆ دروستکردنی یەکەم کارگەی جیاکردنەوەی گاز کە لەنێوان کەرتی تایبەت و وەزارەتی پیشەسازی عێراق جێبەجێ دەکرێت و بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە زیاتر لە 30 هەزار هەلی کار دەڕەخسێت".

بەپەلە