شارپرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،هیچ کۆمپانیایەکى نەوتی لە هەرێم نەکشاوەتەوە، دەشڵێت"ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌زانین كێن و بۆچی هێرشیان کردوە".
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتى هەرێم له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند" 10 هه‌زار چه‌ك و به ده‌یان هه‌زار فیشه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه و له پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم پێمانوایه ئه‌و ئامرازانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌نجامدانی تاوان، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی چه‌ك نییه، پرسی میدیا و سۆشیاڵ میدیاش كاریگه‌رن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه، ده‌بێت له رێگه‌ی پاكێجێكی گشتگیر چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه بكه‌ین".
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بەرزبوونەوەى نرخى بەنزینیش به‌نزینه‌وه جوتیار عادل باسى لەوە کرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه 31 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی نرخی به‌نزین دابین ده‌كات، كوالێتیی به‌نزین به گوێره‌ی پێوه‌ری وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه، نزیكه‌ی 470 دینار پاڵپشتی به‌نزینی 690 دینارییه، له ئێستادا له عێراقه‌وه به‌نزین بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت، بابه‌ته‌كه به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌رده‌وامیش ده‌بین.
سەبارەت بە هێرشەکانى ئەم دواییەى سەر کێڵگەى دانە غازیش ناوبراو دەڵێت"ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌زانین كێن و بۆچ ئامانجێك ئه‌م كاره‌یان كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ین و فه‌رمانیشمان به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كرا كه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان بپارێزن".
جوتیار عادل جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌و ئاراسته‌یه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، بۆ یه‌كه‌مینجاره هه‌رێمی كوردستان داهات و خه‌رجییه‌كان بۆ دیوانی چاودێری فیدراڵ بنێرێت، ئه‌مه نیه‌ت پاكی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاره‌زووی رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا".
وتەبێژی حکومەت ئەو دەنگۆیانەشى رەتکردەوە کە باس لە کشانەوەى کۆمپانیاکانى نەوت دەکەن و روونیکردەوە هیچ كۆمپانییایه‌كی نه‌وتی كه رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، نه‌كشاوه‌ته‌وه.
س.هـ