شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات، له‌مڕۆوه بڕیاره‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت چونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانى فرۆشتنى چه‌ك داخراون، له‌په‌یامێكیشدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ڵێت:"كار به‌و ناسنامانه ناكه‌ین كه بۆ خه‌ڵكانى خۆتان دروستكردووه".
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له‌دواى ڕوداوێكى كوشتن له‌هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ فه‌رمانیكردووه به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ، هه‌رچى شوێنى فرۆشتنى چه‌ك هه‌یه له‌هه‌رێمى كوردستان دابخرێن‌و هه‌رچى چه‌كى بێ مۆڵه‌تیشه ده‌ستى به‌سه‌ردابگیرێت، پارێزگارى هه‌ولێر كه هاوكات سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاكه‌شه كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو چه‌ند زانیاریه‌كى ئاشكراكرد.
له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌دا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، ئومێد خۆشناو وتى:"له‌كاتژمێر 2ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌داخستنى سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه كراوه كه چه‌كیان تێدا ده‌فرۆشرێت، هه‌ركه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌بڕیاره‌كه‌و له‌شوێنى تر چه‌ك بفرۆشێت، به‌دڵنیاییه‌وه توشى لێپێچینه‌وه‌ى توندى یاسایی ده‌بێته‌وه".
پارێزگارى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، هێزه‌كانى ئاسایش‌و پۆلیس ڕاسپێردران هێزێكى هاوبه‌ش پێكبهێنن‌و ئه‌و هێزه بازگه داده‌نێت‌و ده‌گه‌ڕێت به‌دواى ئه‌وكه‌سانه‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌و له‌مڕۆشه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ئه‌وه‌شى وت:"هه‌موو پرسگه‌ى فه‌رمانگه‌كان له‌سنورى هه‌ولێر به‌شێك ده‌بن له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و له‌و شوێنانه‌ش ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه ده‌كرێت كه چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان پێبێت، هه‌روه‌ها ئاسایشى بازگه‌كان ڕاسپێردران سه‌ربارى كاره‌كانى خۆیان، ئه‌وانیش به‌شێك ده‌بن له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت".
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا پارێزگارى هه‌ولێر وتى:"بڕیارى ئه‌وه‌شمانداوه به‌شه‌وو ڕۆژ ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى له‌نێوان سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان پێكهێندرا، له‌هه‌ر كاتێكدا بێت بازگه داده‌نێن بۆ ده‌ستگیركرتنى ئه‌وانه‌ى كارى نایاسایی ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه وه‌كو لیژنه‌ى ئه‌منى له‌پارێزگاى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نین له‌مڕۆوه بڕیاره‌كانى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێممان خستۆته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
داواشى له‌هاوڵاتیان كرد ئه‌و پرسه وه‌ك پرسێكى نیشتیمانى سه‌یربكه‌ن‌و ئه‌وكه‌سانه‌ى چه‌كى بێ مۆڵه‌تیان هه‌یه، خۆیان بچن ڕاده‌ستی بكه‌ن‌و هیچ كه‌س چه‌كى بێ مۆڵه‌تى پێنه‌بێت، "له‌مڕۆ سه‌عات 2ى نیوه‌ڕۆوه بڕیاره‌كان چونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، هێزه‌كانیش داوایان لێده‌كه‌ین تواناكایان چه‌ند به‌رامبه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له‌ناسنامه‌ى هه‌ولێر بكه‌ین كه شارى ئارامى‌و برایه‌تیه".
له‌باره‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشه‌وه وتى:"هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ڕاسپێردراون چاودێریی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ن‌و ئه‌و شوێنانه‌ى به‌ئۆنلاین چه‌ك ده‌فرۆشن لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان چه‌ند هێنده زیاتر ده‌بێت".
په‌یامێكیشى ئاراسته‌ى حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "زۆر هێزو لایه‌نى سیاسیی باجى چه‌كى بۆ چه‌كدارو هێزه‌كانى خۆى دروستكردووه، ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك متمانه پێكراو نییه‌و كارى پێناكه‌ین، وه‌كو لیژنه‌ى ئه‌منى كار به‌و ناسنامه‌یه ناكه‌ین‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گرین، ته‌نها كار به‌و مۆڵه‌ته ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه كرابێت نه‌ك حزب‌و لایه‌نى سیاسیی".
له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌و تاوانانه‌ى به‌چه‌كى به‌مۆڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێن، ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند، "هه‌موارى پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌یه‌و به‌گوێره‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش هیچ كارمه‌ندێكى ئه‌منى نابێت له‌دواى ده‌وامى فه‌رمیی چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆى بباته‌وه، به‌ڵام هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه".
ش.هـ