شارپرێس:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت "من هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا نەک هەر به‌هه‌ڵه ده‌بینم، بەڵکوو چووەته ڕاده‌ی تاوانیش".
موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: " من پێشتر به ڕوون و ئاشکرایی به وه‌فدی هه‌رێمم وتووه کاتی خۆی، ئێستاش له‌م مینبه‌ره‌وه دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی وه‌کو چۆن قوتی خه‌ڵکی بڕی و رزقی خه‌ڵکی کرده ناو جۆرێک له‌قومار، قومارێک له‌سه‌ر بۆرسه‌کانی نه‌وت پاره‌ی نه‌وت زۆر بوو و مووچه نه‌بوو و نه‌بوونی بوو، هه‌رئاوا ڕه‌نگه سه‌ری هه‌رێمیش بخوات".
موسەننا ئەمین باسی لەوەشکردووە: "سبه‌ینێ ئه‌مه ببێت به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئه‌وان چۆن ئێستا کۆرمۆر که‌وته‌به‌ر موشه‌ک ڕه‌نگه سبه‌ینی بکه‌وێته به‌رده‌م هێرشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازی بۆیه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکی خراپه، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆش بێته‌وه بۆ ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌کردنه نه‌ک به‌قسه‌ی من، به‌ڵکو به‌قسه‌ی هه‌موو چاودێران ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی به‌ویژدان له‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌کردنه مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر هه‌رێم و حکومه‌تی به‌غداد ئاوا لێک گیرببن سبه‌ینێ هه‌موو مافه‌کانی ئێمه له‌بودجه‌ی گشتی ده‌فه‌وتێت".
پەرلەمانتارەکەى یەکگرتووی ئیسلامى لە بەغدا دەشڵێت "من هه‌ڵسوکه‌وتی حکومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی نه‌وت وگازدا به‌هه‌ڵه ده‌بینم نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه، چوته ڕاده‌ی تاوانیش، نه‌ک هه‌ر به تێڕوانینی حکومه‌تی ناوه‌ندی و دادگای فیدڕاڵی، به‌ڵکو به‌تێڕوانینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان نه‌وتی هه‌رێم تاڵانفرۆش و هه‌رزانفرۆش ده‌کرێت".
هەروەها ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، مانگانه نزیکه‌ی هه‌ندێکجار 150 ملیۆن دۆلار زیان له هه‌رێم و عێراق ده‌دات بۆئه‌وه‌ی که که‌متر له‌نرخی سۆمۆ و جیهانی ده‌یفرۆشێت گرێبه‌سته‌کانی نزیکه‌ی 70% ی زیاتری ئه‌م داهاته ده‌دات به کۆمپانیای حیزب و کۆمپانیاکانی ناوخۆ و کۆمپانیاکانی ده‌ره‌کی و خه‌ڵکی کوردستان 20%-25% داهاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و داهاته‌شی که‌بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وه‌ش که‌س نازانێت له چی بانکێک و له چ حسابێکدا داده‌نرێت و به‌ته‌واوه‌تی چه‌نده‌یه.