مه‌سعود بارزانى‌و فراكسیۆنى پارتى له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌

کوردستان

02/07/2022‌ 2860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باره‌گاى بارزانى ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌پیرمام مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق كۆبۆته‌وه‌، ڕاشیگه‌یاند، بارزانى پێیوتون، "هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین‌و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لەڕێگەی پابەندبون بەدەستورو ڕەچاوکردنی ھەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت‌و تەوافوق‌و تەوازن چارەسەربکرێت".



باره‌گاى بارزانى ئاشكرایكردووه‌، مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق كۆبۆته‌وه‌و لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق‌و دوایین ھەنگاوو گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاووتوێکران.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارزانی وێڕای ئاماژەدان بەھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021ی عێراق‌و ئەنجامەکانی، جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "ھەموو پێداگریی‌و ھەوڵی پارتی لەپڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوەبووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیریی‌و گوزەرانی ھاووڵاتیان‌و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات".

بارزانی جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "گۆڕانکارییە سیاسیەکان‌و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی ڕەواین‌و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لەڕێگەی پابەندبوون بەدەستورو ڕەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت‌و تەوافوق‌و تەوازن چارەسەربکرێت‌و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان ڕەنگبداتەوە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "پارتی لەگەڵ ناکۆکی‌و قوڵبوونی قەیرانەکان نییە، بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان‌و کەرامەتی ھاووڵاتیانە".

ش.هـ