نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده‌ گه‌یشته‌ 30 هه‌زار دینار

عیراق

03/07/2022‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات هه‌نگاوى خێرا بنێت بۆ دابه‌زینى كرێى كاره‌باى مۆلیده‌و ده‌ڵێت، له‌هه‌ندێك له‌پارێزگاكان نرخه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ 25 تا 30 هه‌زار دینار.


ئینتیسار غه‌ریباوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، نرخى كاره‌باى مۆلیده‌ له‌عێراق زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه‌و نرخه‌كان له‌به‌غداو به‌شێك له‌پارێزگاكان له‌نێوان 25تا 30 هه‌زار دینارى عێراقیه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، پێویسته‌ حكومه‌ت به‌خێرایی بێته‌سه‌رخه‌ت‌و گاز بۆ مۆلیده‌كان دابین بكات، بۆئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى له‌سه‌ر هاوڵاتیان زۆر نه‌بێت.

له‌هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌گه‌رچى كاره‌باى نیشتیمانى به‌به‌راورد به‌پارێزگاكانى ترى عێراق باشتره‌، به‌ڵام یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى مۆلیده‌ له‌نێوان 15 تا 25 هه‌زار دیناردایه‌.

ئ.ق