وەزارەتی بازرگانی عێراق مژدەیەک دەداتە هاوڵاتیان

عیراق

04/07/2022‌ 1809 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بازرگانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، بەشی پێویست ئارد دابینکراوە بۆ هاوڵاتییانی عێراق تا کۆتای ئەمساڵ و جۆری ئاردەکەش باشترین کواڵێتی دابین کراوە.

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی پابەندە بە گرێبەست و میکانیزمەکانی دابینکردنی سەبەتەی خۆراکی، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاردی بەشەخۆراک لە باشترین جۆرەکانی ئاردە و بڕی پێویستی هاوڵاتییان تا کۆتای ئەمساڵ دابینکراوە.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەى بەوەشکردووە، کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاردی سفر لەرێگەی کارکردن لەگەڵ کەرتی تایبەتدا بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکان جگە لەوەی کاردەکەن بۆ دابینکردنی بڕێکی زۆر لە رێگەی سەبەتەی خۆراکییەوە.

لەئەگەرى بەرزبوونەوەی نرخی ئاردیش محەمەد حەنون ئەوەى خستووەتەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخی ئارد بابەتێکی ئاساییە بەهۆی ئەوەی نرخی گەنم لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەتەوە و کەمی خۆراک بوونی هەیە.

س.هـ

بەپەلە