سەرۆكی ئۆكرانیا تێچووی ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەی ئاشکرا دەكات

جیهان

04/07/2022‌ 769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بگاتە ٧٥٠ ملیار دۆلار و جەختیشی كردەوە، لە بەکارهێنانی سەروەت و سامانە دەستبەسەرداگیراوەکانی ڕووسیا بوژانەوەی ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ، دێنیس شمیھال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا لە میانی کۆنفرانسی بوژانەوەی ئۆکرانیا کە لە باشووری سویسرا بەڕێوەچوو وتی: تێچووی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا بە ٧٥٠ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئێمە پێمان وایە سەرچاوەی سەرەکی بوژانەوە دەبێت بەکار ھێنانی سەروەت و سامانی دەست بەسەر داگیراوی ڕووسیا و نوخبەی دەوڵەمەندی ڕووسیا بێت. 

ھاوکات بەڵگەنامەیەک دەریخستووە کە بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا کە سەرچاوەی قەرزدانی یەکێتی ئەوروپایە، پێشنیاری پێکهاتەیەکی دارایی دەکات کە پێشتر لە ماوەی پەتای "کۆڤید-١٩"دا بەکارهاتووە بۆ یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا، بە وەبەرهێنانی بڕی ١٠٠ ملیار یۆرۆ کە دەکاتە 104 ملیار دۆلار.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا بەردەوامی هەیە، بەهۆی ئەو جەنگەوە زیانێكی گەورەی ئابوری بەر ئۆكرانیا كەوتووە و گەڕانەوەی بۆپێش جەنگەكە ساڵانێكی زۆری پێویستە و بودجەیەكی گەورەی دەوێت.
س.س