گەریلا كوژرانی 15 سەرباز و ئەفسەرێكی پلەباڵای توركیای ڕایگەیاند

کوردستان

04/07/2022‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
هەپەگە ڕایگەیاند، لە دوو چالاكیدا گەریلاکانیان 16 سەربازی سوپای توركیایان كوشتووە، كە یەكێكیان ئەفسەرێكی پلەباڵایە.

ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردەوە، لە چالاکی گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشیدا حەوت سەربازی تورکیا كوژران و سەربازێکیش بریندار بووە.

ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ناو هەپەگەوە ڕایگەیاندووە، شەڕی سەخت لە نێوان گەریلاکان و سوپای توركیادا بەردەوامەوە.

 ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چەند چالاكیەكدا، لە هەرێمە جیاوازەکانی شەڕ نۆ سەربازی توركیا كوژراون كە یەكێكیان ئەفسەری باڵایە.
س.س