سێ کۆمپانیای نەوتى لە هەرێم پابەندی بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی دەبن و دەکشێنەوە

کوردستان

05/07/2022‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سێ کۆمپانیای نەوتی بەڵێنیانداوە پابەندی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی بن و لە هەرێمی كوردستانی عێراق بكشێنەوە. 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردوە، هەرسێ کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکان (شلومبێرگ، بەیکەر هیوز، هالبێرتۆن) بەڵێنیانداوە پابەندی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی بن و لە هەرێمی كوردستانی عێراق بكشێنەوە. 

کۆمپانیای بەیکەر هیوز بە ئاژانسەکەی راگەیاندوە، کە کۆمپانیاکەیانە دەیان ساڵە پابەندی بە پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی وزەی عێراق، بۆیە دەیانەوێت بەردەوام بن لە کارەکانیان لەگەڵ حکومەتى عێراق. و ئێمە حەز دەکەین بەردەوام بین لەو کارە بەپێی یاسا و ڕێسا ناوخۆییەکان.

دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی وەزارەتی نەوت دەکرێن لەبارەی کاری کۆمپانیا گەورە جیهانییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم، پابەندبوونی خۆیان بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵییەوە راگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەموو ئەو لایەن و رۆژنامە و میدیاجیهانیانە دڵنیادەکەینەوە کە کۆمپانیاکانی شلەمبێرگ و هالیبێرتۆن بیگەر هیوز لە ئێستادا سەرقاڵی پاکتاوکردنی بەشی ژمێریاری و داخستنی سەکۆکانیان و کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکانیان لە هەرێم.

دەشڵێت، ئەو کۆمپانیایانە وەزارەتی نەوتییان ئاگادارکردووەتەوە وەک پابەندبوونیان بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە هیچ پڕۆژەیەکی نوێ لە هەرێم دەستپێناکەن.

س.هـ