عێراق بە بارانی دەستكرد ڕووبەڕووی خۆڵبارین دەبێتەوە

عیراق

05/07/2022‌ 1603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەی سورە لەسەر بەكارهێنانی تەكنیكی بارانبارینی دەستكرد،دەشڵێت" سێ فاكتەریش هەن بۆ سەركەوتنی ئەو پرۆسەیە كە عیراق دەكاتە یەكەم وڵات كە ئەو تەكنیكەی بەكارهێنابێت".

 جاسم فەلاحی، وەزیری ژینگەی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، بارانی دەستكرد یەكێكە لەو رێوشوێنانەی كە جیهان بەكاریدەهێنێت بۆ بەرەنگاربونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا وەك وشكبون و بەبیابانبون و خۆڵبارین، تائێستا هەوڵی توێژینەوەی زۆر هەیە لەلایەن وڵاتانەوە كە عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی لەپێشەوەیە بۆ بەئەزمونكردنی ئەو پرۆسەیە.

وەزیری ژینگەی عیراق وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی دارستان و بنبڕكردنی بە بیابانبونی سەر بە وەزارەتی كشتوكاڵ تائێستا نەگەیشتون بە بەدەستهێنانی ئەو تەكنیكە تا پشتی پێ ببەسترێت بۆ بارانباراندنی دەستكرد، چونكە پرۆسەكە پێویستی بە شێ و كەشی گونجاو و ئاڕاستەی با هەیە تا سەركەوتن بەدەستبهێنێت، لە هەمانكاتدا عیراق سورە لەسەر بەكارهێنانی ئەو تەكنیكە لە داهاتودا.

دیاردەی خۆڵبارین لە عێراق تەشەنەی سەندووە و شەپۆل لە دوای شەپۆل زیاتر ژینگەی عێراق ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە، هۆكاری سەرەكیشی بۆ وشكەساڵی و زۆربوونی ڕێژەی بە بیابانبوونی خاكی عێراق دەگێڕدرێتەوە.
س.س