شارپرێس:
ئیتڵاعاتی كۆمارى ئیسلامى ئێران ئاشكرایده‌كات، باندێكى به‌قاچاخبردنى له‌شفرۆشیان ده‌ستگیركردووه كه سه‌دان له‌شفرۆشیان بۆ شارى هه‌ولێر ڕه‌وانه‌كردووه، ده‌شڵێت:"ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه سه‌رۆكى بانده‌كه‌یه‌و ناوى (سارا)یه".
ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ماڵپەڕی فه‌رمیی خۆیدا ئاشكرایكردووه، سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆشیان بۆ هەولێر دەستگیرکردووە کە سەدان لەشفرۆشیان ڕەوانەی ئه‌وشاره له‌هه‌رێمى كوردستان کردووە.
هاوكات ماڵپەڕی تەسنیم له‌هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "دوو کەسی دیکە هاوکارییان لەگەڵ زەهرا مەنسوری کردووەو کە ناویان (ع.ف)و (ک)، ئەوکەسانە نزیکەی هەزار ئافرەتیان لەهەولێر فرۆشتووەو بازرگانیان پێوه‌كردوون".
ئیتڵاعات باسى له‌وه‌شكردووه، ئەوکەسەی دەستگیرکراوە ناوی (سارا)یه، به‌ڵام ئه‌و ناوه خوازراوه‌و بۆ كاركردن ئه‌و ناوه‌ى له‌خۆى ناوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "بەشێک لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەوکەسە بریتین لە(قومارکردن، فێڵکردن، بڵاوکردنەوەی کاری لەشفرۆشی‌و بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ)ى له‌شفرۆشه‌كان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان".