شارپرێس:
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشنیازی بۆ وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە کردووە هەندێک لەپارە بلۆککراوەکانی بانکەکانی ڕوسیا ئازادبکەن کە بەپێی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بلۆککراون، ئەویش بەئامانجی پشتیوانیکردن لەبازرگانیی بەرهەمە کشتوکاڵییو خۆراکییەکان، لەنێویاندا گەنمو پەیین.
هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئهو بهڵگهنامهیهى لەزاری دیبلۆماتکارێکی ئەوروپایی کە داوایکردووە ناوی ئاشکرانەکرێت بڵاوكردۆتهوهو وتویەتی، "وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت ئەوەیان بۆ ڕون ببێتەوە کە هیچ جۆرە سزایەک بەسەر ڕوسیادا نەسەپێنرێت کە ئاستەنگ بۆ گواستنەوەی دانەوێڵەی ڕوسیاو ئۆکرانیا دروستبکات".
بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە، لەپێشنیازەکەدا کەخراوەتە بەردەم وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هاتووە، دەکرێت دەسەڵاتە تایبەتمەندەکان لەدەوڵەتێکی ئەندام بەشێک لەپارە بلۆککراوەکان یان داهاتە ئابوورییەکانی سەر بەبانکەکانی ڕوسیا ئازادبکەن، ئەگەرهاتو دەرکەوت ئەو پارەیە یان داهاتە بۆ کڕین یان هاوردەکردن یان گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییو خۆراکییەکان پێیوستە، لەناویاندا گەنمو پەیین.
دیبلۆماتکارە ئەوروپاییەکە ئهوهشى ئاشكراكردووه، "دوای ئەوەی پێشنیازەکە خرایە بەردەم باڵیۆزانی یەکێتیی ئەوروپا لەبرۆکسلو دواتر پەسەندکرا، ئەوە ڕێکاری تر لەلایەن حکومەتەکانەوە دەگیرێتەبەرو لەکۆتاییدا بڕیارەکە لەڕۆژنامەی فەرمیی یەکێتییەکەدا بڵاودەکرێتەوە.