نوسینی : موراد به‌تكین
وه‌رگێڕانی له‌توركیه‌وه: شنۆ هیرانی
له‌رۆژی 20ته‌موز... هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌یێكی گه‌شتیاری نزیك شاری زاخۆی سه‌ربه‌پارێزگای دهۆك له عێراق. تا ئێستا 9كوژراو 22 بریندار هه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری شیعه‌كان به‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ توركیا درێژكرد و داوایان كرد كه‌هه‌رچی زووه توركیا كۆتایی به ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌ناو خاكی عێراق بهێنێ. له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا به‌رێگایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕتكردنه‌وه كه ئاراسته‌ی كرابوون و ڕایگه‌یاند( مه‌به‌ست لێی په‌كه‌كه)" پێویسته سه‌رچاوه‌كه‌ی بگه‌رَینه‌وه بۆ بوونی رێكخراوی تیرۆرستی". وه‌زیری ده‌ره‌وه چاوش ئۆغڵو ، ووتی:" ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریییەكین بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی بكه‌ره ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م ڕووداوه ئاشكرا بكات". له‌هه‌مان كاتیش‌دا نێچیرڤان بارزانی هه‌ریه‌ك له توركیا‌و په‌كه‌كه‌ی تاونباركرد كه خاكی عێراقیان كردۆته گۆڕه‌پانێی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان.
ئایا هیچ به‌ڵگه‌ێك بۆ ڕووداواكه‌ی زاخۆ بوونی هه‌یه؟
له‌لایەكیتر ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو كه نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ڕایگه‌یاند كه هێرشه‌كه سه‌رچاوه‌ی له‌توركیاوه‌یه. هه‌رچی په‌كه‌كه‌شه له‌رۆژنامه‌ی ئۆزگورپۆلیتیكا هێرشی كرده سه‌رتوركیاى و به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تاونباریكرد. پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌پ ڕووداوه‌كه‌ی زاخۆی له‌هه‌مان ڕووداوی 2011 له ناوچه‌ی ئۆڵۆده‌ره‌ی شرنا‌خ له‌گوندی رۆبۆسیكی كه تێدا 34 كه‌س بوونه قوربانی، داوای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ناو (چنگ) كه له2019 وه له سه‌رخاكی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كه داوای دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانیشی كرد به‌زووترین كات. له‌هه‌مان كاتیش‌دا ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا(نێد پرینس) ووتی: هه‌واڵ تۆپبارانكردنی باكووری عێراقمان پێگه‌یشت، سه‌ڕه‌ڕای ئیدانه‌كردنی، پێویسته یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق تێك نه‌درێ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له‌داهاتوودا ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌ده‌ین.
چۆن ڕووداوه‌كه ڕوون ده‌بێته‌وه؟
پێش هه‌مووشتێك ئه‌وه‌ی به ئه‌قڵی مرۆڤدا دێت، گرتنی دیمه‌نه‌كانه له ئاسمانه‌وه. له‌ناوچه‌كه‌دا ته‌نها فڕكه‌كانی چاودرێی توركیا بوونیان نیه. به‌ڵكو فڕۆكه‌ی چاودێری ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ئێران و 24كاژمیر به‌ئاسمانه‌وه‌ن. بێجگه له‌مه ژماره‌ێكی زۆر له‌سیستمی ڕاداری له‌ئاسمانه‌وه چاودێری ناوچه‌كه‌ده‌كه‌ن. چونكه ته‌نها ئۆیدوی چاودێری توركساتی لێنیه، به‌ڵكو به‌ده‌یان ساڵه ئۆیدویه‌كانی ئه‌مریكا، روسیا، ئیسڕائیل، ئێران، ناوبه‌ناو به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساو چینیش به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌وه چاودێری ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر به‌ڵگه‌ێكی بینراوی هه‌یه ده‌توانێ بخاته‌ڕوو.
بۆچی كاتی ڕووداوه‌كه مایه‌ی ئێست له‌سه‌ركردنه؟
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی تاران و به‌ر له‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی توركیای!
به‌ر له‌ڕووداوه‌كه به‌ڕۆژێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وێكی زۆر گرنگ چوو بۆ تاران و له‌وی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران ئیبراهیم ره‌ئیسی و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆكی روسیا كۆیۆیه‌وه. ئامه‌نج فه‌رمیه‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا جێیه‌جێكردنی به‌نده‌كانی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌ستانه‌بوو سه‌باره‌ت به سووریا. له‌تاران چاویشی ده‌كه‌وێ به‌ڕابه‌ری ئاینی ئێران (عه‌لی خامه‌نه‌یی) وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆككۆمار. به‌ڵام هیچ پیشتیوانێك له‌خامه‌نه‌یی وه‌رناگرێت سه‌باره‌ت به‌چوون بۆناو خاكی سووریا. به‌پێچه‌وانه‌وه ئامۆژگاری ده‌كات له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا دانوستان بكات.
خاڵێكیتریش لێدوانێكی سیاسی كه‌تێدا ئیدانه‌ی توركیا ده‌كات له‌لایه‌ن ڕابه‌ری ئاینی شیعی له‌عێراق موقته‌دا سه‌در كه بۆ توركیا چاوه‌ڕوان نه‌كرابوو مایه‌ی سه‌رنجدانه!.
ئه‌ردۆغان كاتێك گه‌ڕایه‌وه توركیا له‌ناو فڕۆكه رقی خۆی به ئه‌مریكا ڕشت و زۆر به‌ئاشكرایی... ووتی: پێویسته په‌كه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێته‌وه. هه‌روه‌ها زۆر به‌ڕوونی... ووتی:" ئه‌مریكا پشتیوانی له‌په‌كه‌كه ده‌كات، تا كێشه‌ی تیرۆر له‌سووریا بمێنێ، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له ئۆپراسیۆنه‌كانمان ".
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی 21 ته‌مووزیش پرسی ئۆپراسیۆن له‌سووریا بابه‌تێكی هه‌ره‌سه‌ره‌كی بوو. ئه‌گه‌رچی جۆبایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی28ی حوزه‌یران له‌مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كردبوو كه" سه‌قامگیری سووریا‌و ئیجه بابه‌تێكی زۆر گرنگن به‌لایه‌وه" له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆككۆماری توركیا له‌لێداونێكیدا له23 مایس و هه‌روه‌ها 26 مایس له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندبوو"سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر زۆر گرنگه" له‌پێناو جێیه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژه ئه‌ردۆغان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ روسیا‌و ئێران كۆبۆیه‌وه.
جا ئایا وه‌ك ده‌ووتری" توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا كه گۆڕه‌پانی ئۆپراسیۆنه‌كانیه‌تی كۆده‌بێته‌وه؟
لێره‌دا له‌دوو ئه‌گه‌ر زیاتر، سێ ئه‌گه‌ر له‌ئاراداهه‌یه.
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه پێویسته وه‌ك ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێ بسه‌لمێنرێ كه ئه‌م كاره په‌كه‌كه كردویه‌تی.
دووه‌م: هاوشێوه‌ی رۆبۆسكێ، باخود هێشتا نزیكتر، 13شوباتی 2021 كاتێك به‌كۆردیناسۆنی :میت- وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناخۆ" له‌ئه‌نجامی زانیاری به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌كانی توركیا 13 سه‌رباز له‌چیایی گارا كوشت. جێ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وكاته سه‌رۆككۆمار سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی گاڕ ووتی:" ئه‌مه شكسته" و داوایی ڕوونكردنه‌وه‌ی له وه‌زیرانی به‌رگری هولوسی ئاكار و وه‌زیری ناخۆ سوله‌یمان سۆیلو كرد.
(به‌مه‌به‌ست ئه‌مه ناڵێم، به‌ڵام له‌كات و ساتێكی وه‌هادا دانانی پلانێكی له‌مشێوه‌یه كه‌كوشتنی خه‌ڵكی سیڤیل تێدا به‌ئامانج بگیرێ ئه‌گه‌ر خیانه‌ت نه‌بێ، ئه‌وا وه‌ك ئه‌وه وایه كه داری ژێرپێی خۆت ببڕیه‌وه.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌مساڵ له18 نیسان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان روسیا‌و ئۆكرانیا ئۆپراسیۆنی ( چنگی قوفڵ) ده‌ستی پێكرد كه پێویست بوو له‌كاتێكی كورتدا ده‌رئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنێ. كه‌چی به‌ئه‌نجام نه‌بوو و تا ئێستاش هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی كوژرانی سه‌ربازه‌كان ده‌بیستین.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیش سه‌رچاوه‌ی تۆپبارانه‌كه له‌خاكی توركیاشه‌وه‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌یه كاری هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا نه‌بێ. له‌م دۆخه‌دا نه‌ك ته‌نها په‌كه‌كه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌م سه‌رفیزه هه‌واڵگریانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا كاران بخرێنه نێو حسابه‌وه.
ڕووداوه‌كه‌ی زاخۆ ...ناوچه‌كه زیاتر ده‌خاته ئاڵۆزیه‌وه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه بێ، یاخود به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ست توركیا بێت، یانیش سه‌رفیزی هه‌واڵگری هه‌رلایه‌نێك بێت. له‌م بابه‌ته‌دا كه‌شه نێوده‌وڵتیه‌كه زیاتر به‌دژی توركیا هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌ئێستادا ده‌نگۆیه‌ك له‌ئارادا هه‌یه كه حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌هه‌ماهه‌نگیدان به‌ناوی كۆردیناسیۆنی شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراق له‌دژی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام له ئێستادا دۆخه‌كه پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه‌له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمار ده‌كات.
باواز له ڕووداوه‌كه‌ی زاخۆ بێنین و له‌لاێكیتر سووریا، ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ناو خاكی عێراقی به‌زه‌حه‌مه‌ت تر خستوه.
كاتێك من ئه‌وه ئه‌ڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه بڵێم كه ئه‌ردۆغان به‌ووتنی:" ئۆپراسیۆنه‌كانمان له‌عێراق ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه". به‌وه ده‌وستی ناچێته سووریا.
ڕووبه‌ڕووبۆنه‌وه‌كانی ئه‌ودیوی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بابه‌تێك نیه كه‌ئه‌ردۆغان و حكومه‌ته‌كه‌ی ئاوا به‌سانایی ده‌ست به‌رداری بن، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكه كه‌تائێستا وه‌ك ئازارشكێن ده‌رخواردی میلله‌تی ده‌ده‌ن كه قه‌یرانی ئابووری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.به‌ڵێ ئه‌مه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م لاوه سه‌یرده‌كه‌ین باجه‌كه‌ی له‌ڕووی سیاسی و ئابوریه‌وه چه‌ند له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی ده‌كه‌وێ. جا ئومێده‌وارم ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی ده‌وری ئه‌ردۆغان كه هه‌میشه ده‌ڵین(به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی) ئه‌مه ببینن.
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی زاخۆ، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وه‌ێت له‌سووریاو عێراق درێژه به ئۆپراسیۆنه‌كانی بدات. ئه‌وا سیاسه‌تكردن ده‌خاته دۆخێكی ئاڵۆزه‌وه.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی تایبه‌تی نووسه‌ر