بەرشەلۆنە دەرگا بۆ گەڕانەوەى میسی دەکاتەوە

وەرزش

24/07/2022‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دانی بە هەڵەى خۆی لە پەراوێزخستنى میسیدا ناو رایگەیاند، قەرزداری میسیەو دەرگا بۆ ئەو کراوەیە.

خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکدا بە کەناڵی ئی ئێس پی ئێنی راگەیاند، چیرۆکی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی نەهاتووەو گەڕانەوەى ئەو بۆ یانەکە هەمیشە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

لاپۆرتا ئاماژەى بەوەکرد، ئەو وەک سەرۆکى یانەکە زۆر شتى کرد بۆ مانەوەى میسی لە یانەکەی و چی لەسەر شانى بوو کرد تا میسى بەردەوام بێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەهێشتنەوەى ئەو یاریزانە.

سەرۆکى یانە کەتەلۆنییەکە وتیشی: بە دڵنیاییەوە من قەرزاری میسیم و دەرگای یانەکەش بە رووی ئەو یاریزانەدا بەردەوام کراوە دەبێت کە بگەڕێتەوە چونکە ئەو بەشێکی گەورەی مێژووی بەرشەلۆنەیە".

خوان لاپۆرتا ئەوەشی ئاشکرا کرد، خراپی بارودۆخی دارایی یانەکەى هۆکار بوو لە مانەوەی میسی.

میسی لە هاوینی ساڵی رابردودا دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی بە گریانەوە مالئاوایی لە بەرشەلۆنە کردو رووی لە فەرەنسا کردو چووە ریزەکانى یانەى پاریس سانجێرمانەوە.

س.هـ