شارپرێس:
ڕابیتەی ئەڵمانیی بۆ پزیشکانی منداڵانو لەدایکبوون ڕایدهگهیهنێت، ڕژێنی دەرەقی کاریگەریی لەسەر دوو گیانبوونی ئافرەتان هەیە، بەشێوەیەک (کەمی ڕژێنی دەرەقییو زێدە دەردانی ڕژێنەکە) لەلایەکەوە دەبنە هۆی سنوردانان بۆ سکپڕبوونی ئافرەتانو لەلایەکی تریشەوە ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە زیاد دەکەن، ئەوە جگە لەدرووستکردنی چەند گرفتێکی تری پەیوەست بەگەشەی جەستەییو هۆشەکیی کۆرپەلە.
ڕابیتەکە هەروەک دەڵێت:"نیشانەکانی تێکچوونی کارکردنی غودەی دەرەقی بریتین لەتێکچوونی سوڕی مانگانە (ناڕێکیان پچڕان)، ماندوێتی لەڕادەبەدەر، کەمخوێنیی، قەبزیی، تێکچوونی باری دەروونیی، زیادبوونی کێش، هەڵوەرینی قژو ساردی پێیەکان".
نیشانەکانی زێدە چالاکیی غودەی دەرەقیی بریتین لەئارەقکردنەوەی زۆر، تووڕەبوون، نائارامیی، خێرا لێدانی دڵ، تێکچوونی خەو، کێشەی سوڕی مانگانە.
ئەوەش هاتووە، "بۆیە دەبێت هەر ئافرەتی دوو گیان یاخود ژنێک کە بەنیازە دووگیان بێت، هەر کە هەستی بەم نیشانانە کرد، دەستبەجێ ئەوە ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ بکات بۆئەوەی لەکاتی خۆیدا چارەسەری کێشەکانی غودەی دەرەقی بۆ بکات.
باسی لەوەشکردووە، کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی لەڕێگای هۆرمۆنی دروستکراوی غودەی دەرەقییەوە چارەسەردەکرێت، لەکاتێکدا زیادبوونی غودەی دەرەقی بەدەرمان، یۆدی تیشكدەر یان نەشتەرگەری چارەسەردەکرێت.