وەزارەتى نەوتی عێراق لەبارەى ناردنە ماڵەوەى فەرمانبەرو کارمەندەکانی بڕیار دەدات

عیراق

01/08/2022‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە، کە هیچ بڕیارێکى دابێت بۆ ناردنە ماڵەوەی فەرمانبەرو کارمەندانى وەزارەتەکەى بەهۆی بارودۆخلاى ئاڵۆزی شارى بەغداوە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق هەموو ئەو هەواڵانەى رەتکردەوە کە بەشێک لە میدیاکان و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردوەتەوە سەبارەت ناردنەوەى فەرمانبەرو کارمەندەکان و رایگەیاندوە، کە هیچ فەرمان و بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوەو هەواڵێکى هەڵبەستراوە.

وەزارەتى نەوت داواش لە راگەیاندن و پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان وردتر بن، بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پيشەیی و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن، لەبەر بەرژەوەندی تەسکی خۆیان زیان بە بەرژەوەندی گشتی نەگەیەنن.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ چۆڵکردنی باڵەخانەی وەزارەتی نەوت و ناردنەوەی کارمەندەکانيان بۆ ماڵەوە لەبەر پاراستنی گیانیان بڵاو کردەوە، لەسەر ئەم هەواڵە وەزارەتی نەوت بە فەرمی هاتە دەنگ، هەواڵەکەی رەتکردەوە.

س.هـ