شارپرێس:
به‌كتریای گه‌ده یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته هۆی توشبوون به‌برینی گه‌ده، د.هیوا پزیشکی ڕاوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی هەرس‌و جگەر له‌م بابه‌ته‌دا زانیاریی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م به‌كتریایه ده‌خاته‌ڕوو.
1- زۆرکەس کە بەکتریای گەدەیان هەیەو برینی گەدەیان هەیە پێویستە چارەسەر وەربگرن کە سێ سود ئەگەیەنن بەنەخۆشەکە: برینەکەی چاک ئەکەنەوە، ناهێڵن برینەکە دووبارە دروستبێتەوە، مەترسی گۆڕانی برینی گەدە بۆ خراپتر یان بۆ شێرپەنجە زۆرکەم ئەبێتەوە.
2- دوای تەواوکردنی چارەسەر، زۆرکەس ئەبێت چاودێری بکرێن‌و پشکنینیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین بەکتریاکە نەماوە، زۆربەی جار بەکتریاکە نامێنێت، هەندێکجار نەخۆشەکە بەتەواوی چاکنەبۆتەوە واتە بەکتریاکە ماوە بۆیە زۆر گرنگە چارەسەری زیاتر وەربگرێت.