ZTE یەکێک لەباشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەردەکات

هەمەڕەنگ

04/08/2022‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ZTE بانگەشە بۆ یەکێک لەمۆبایلە نوێکانی دەکات بەوەی دەبێت بەیەکێک لەهەرە باشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان لەمساڵدا.

مۆبایلە نوێیەکە دیزاینێکی جیاوازو ناوازەی هەیە، بەجۆرێک لەئاوو تۆز پارێزراوە، هەروەک چوارچێوەیەکی ئەلەمنیۆمی بەهێزی هەیەو ڕەهەندەکانی (166.3/77.1/10) ملمەو کێشی دەگاتە 235 گرام.

هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەن بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
شاشەیەکی جۆری ئەمۆلێد قەبارە 6.8 کە کوالێتی پیشاندانی  (2400/1080) پێکسڵەو تێکڕای درەوشانەوەی 378 مۆم/ مەترەو دژە شۆک‌و ڕوشانە.

بوونی پڕۆسێسەری پێشکەوتووی Qualcomm SM8475 Snapdragon 8+ Gen 1 بەتەکنیکی 4 نانۆ، هەروەک پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 730و سیستەمی بەگەڕخەری Android 12. هه‌روه‌ها ڕامێکی 12و 18 گێگابایت‌و یادگەیەکی ناوخۆیی 256/512 گێگابایت‌و یەک تێرابایت.

کامێرا سەرەکییەکەی سێ هاوێنەییە بەکوالێتی (64+8+2) مێگاپێکسڵ، هەرچی کامێرا سێڵفییەکەیە کوالێتییەکەی 16 میگاپێکسڵە.

بوونی سیستەمەکانی GPSو GLONASSو BDSو GALILEO بۆ دیاریکردنی پێگەو دەرچەکانی USB Type-C 3.0. پاترییەکەی بەهێز بەقەبارەی 5000 کە تایبەتمەندیی خێرا بارگاویکردنەوە‌و بارگاویکردنەوەی بێتەلی هەیە.

و: ئاکۆ ئاڵی