شارپرێس:
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق پێشبینیه‌كانى بۆ كه‌ش و هه‌واى رۆژانى داهتوو بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، پله‌كانى گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌و به‌هۆى چالاكبونى با خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ى كه‌شناسى عیچراق ئه‌مرۆ هه‌ینى ڕایگه‌یاند، له‌سبه‌ینێوه پله‌كانى گه‌رما ڕوو له‌دابه‌زین ده‌كه‌ن و خێرایی با چالاك ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى تۆز‌و خۆڵ له‌هه‌وادا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، خۆڵبارینه‌كه له‌ناوچه‌یه‌ك تا ناوچه‌یه‌كى تر جیاواز ده‌بێت و به‌شى رۆژئاوا‌و ناوه‌راستى عێراق زیاتر ده‌گرێته‌وه.
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه شه‌پۆلێكى گه‌رما ته‌واوى عێراقى گرتۆته‌وه‌و پله‌كانى گه‌رما له‌سه‌رو ئاستى تێكڕایی ساڵانه‌ى تۆماركرد.
ئ.ق