شارپرێس:
دواى بۆردومان‌و ته‌قه‌كردنى كۆپته‌ره شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیا له‌سنورى بادینان، هێرشى ئاسمانى توركیا گه‌یشته سنورى پارێزگاى هه‌ولێرو په‌یامنێرمان له‌سنورى برادۆسته‌وه زانیاریی زیاتر ئاشكراده‌كات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرمان له‌سنورى برادۆسته‌وه ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەممە جارێکی دیکە سوپای تورکیا چەند شوێنێکی لەسنوره‌كه تۆپبارانكردووه.
سەرچاوەیەک لەکوێستانی سنین به‌په‌یامنێرى شارپرێسى وتووه، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:00 تاوەکو 9:30 تۆپخانەکانی سوپای تورکیا هەریەک لەکوێستانی سنین‌و گەروی پونگستا‌و بنڵاتا تۆپبارانکردو زیانەکانیش نەزانراون.
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، تۆپبارانەکە بەشێوەیەکی هەڕه‌مه‌كى بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس‌و دڵەڕاوکێی لای ڕەوەندو کۆچەریەکانى سنوره‌كه دروستکردووە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێوارەى دوێنێش فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا گەروی (سنگاو و چیای بۆڵێ)ى بۆردومانکردو بۆردومانەکەش نزیکبوو لەشوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان.