ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەى هەڕەشەکانی داعش کۆدەبێتەوە

جیهان

07/08/2022‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە رۆژی سێشەممە داهاتوو ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هەڕەشەو چالاکییەکانى داعش کۆببێتەوە و سکرتێری گشتى ئەنجومەنەکەش لەوبارەیەوە راپۆرتێک پێشکەش دەکات.

لەو کۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنەکە تاوتوێی ئەو هەڕەشەو چالاکییانە بکات کە داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامی دەدات و تیایدا راپۆرتێکى گشتگیر لەسەر هەڕەشەکانى داعش پێشکەش بە ئەندامانى ئەنجومەنەکە بکرێت و دواتر بڕیارێک لەوبارەیەوە بدرێت.

هەروەها بریارە کەس و کارو خێزانەکانى داعش لە کەمپەکان و زیندانەکانى سوریاو عێراقدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت کە بەشێک لە وڵاتانى ئەنجومەنەکە وەک مەترسیەکى گەورە لەسەر داهاتووی ناوچەکە دەیبنین.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایش مانگی رابردوو رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە بڕیاری 2253ی ساڵی 2015 پابەندن بە وەڵامدانەوەی سەرجەم هەڕەشەکانی داعش کە مەترسییەکە لەبەردەم ئاسایشى نێودەوڵەتى.
س.هـ