گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵ قەدەغە دەکرێت

کوردستان

07/08/2022‌ 1526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
له سنوری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت گەشتبکەن بۆ کۆماری ئیسڵامی ئێران بۆ ماوەی دوو رۆژ گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵی تایبەت  قەدەغە دەکرێت، وتەبێژی دەروازەکە هۆکارەکەی بۆ شارپرێس ئاشکرا دەکات . 

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ شارپرێس رایگەیاند، ئاگاداری گەشتیاران دەکەینەوە ئەگەر بە نیازن بە ئۆتۆمبێڵی  تایبەتی خۆیان سەردانی کۆماری ئیسلامی  ئێران بکەن، لەلایەن گومرکی وڵاتی ئێران ئاگادارکراینەوە بەهۆی  هاتنی مانگی محرم بە تایبەتی لە رۆژانی(تاسوعاو عاشورا ) کە دەکاتە ڕۆژانی یەک شەممە و دووشەممە ئەم هەفتەیە گەشتکردن بە ئۆتۆمبێڵی تایبەت  قەدەغە دەکرێت. 

وتیشی، تەنها بۆ ماوەی دوو رۆژ ڕێگا  نادرێت بە هاوڵاتیان و گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان، بە ئۆتۆمبێڵی خۆیان سەردانی وڵاتەکە بکەن، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێڵ دەتوانن  گەشتەکانی خۆیان ئەنجامبدەن .

بەپەلە