ئەوروپا لەسەر پەیوەندییەکانى لەگەڵ رووسیا هەڕەشەى سزادانى توند لە تورکیا دەکات

جیهان

07/08/2022‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەیوەندییەکانى تورکیاو روسیا تا دێت بەهێزتر و فراوانتر دەبن و وڵاتانى ئەوروپاش نیگەرانن لە پەیوەندییەکانى ئەو دوو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز وڵاتانى ئەوروپا نیگەرانن لە فراوانبوونى پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەكانی نێوان توركیا و ڕووسیا و هۆشداری دەدەنە تورکیا لە بەردەوامى ئەو پەیوەندییانە.

رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەگەر توركیا بەردەوام بەو شێوەیە پەیوەندی لەگەڵ روسیا دروسا بکات ئەوا ڕووبەڕووی سزای توندی ئەوروپا دەبێت.

هەروەها وڵاتانى ئەوروپا هۆشداری توندیان داوەتە تورکیا ئەگەر هەوڵ بدات رووسیا لە سزاکانى ئەوروپا دەرباز بکات.

هاوکات وڵاتانى ئەوروپا لەسەر ئاستى جیاواز نیگەرانى خۆیان لە رێککەوتنەکەى مۆسکۆو ئەنقەرە راگەیاندوە کە رۆژی هەینی رابردوو لە نێوان سەرۆکى هەردوو وڵاتدا واژوو کراوە کە تایبەت بە پرسەکانى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى خۆراکەوە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕێككەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی هاریكاری لە بواری گواستنەوە و كشتوكاڵ و دارایی و پیشەسازی بیناسازیدا.

س.هـ

بەپەلە