خانمان ئاگاداربن ئەمانە نیشانەی توشبونن بەشێرپەنجەی گرێی منداڵدان

تەندروستی

08/08/2022‌ 729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جۆرێكی شێرپەنجەی خانمانە، تووشی ملی منداڵدان دەبێت، ملی منداڵدان ئەندامێكی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتەو زێ بەمنداڵدان دەبەستێتەوە، نەخۆشییەکەش بەهۆی جۆرە ڤایرۆسێكەوە ڕوودەدات كە پێی دەوترێت (H P V)و كورتكراوەی هەرسێ وشەی (Human Papilloma Virus).

نیشانەکانی شێرپەنجەی ملی منداڵدان چییە؟
بەگوێرەی پێگەی نەخۆشخانەی "مایۆ کلینیک" بەگشتیی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تووشبوون بەنەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەک لەسەر کەسی تووشبوو دەرناکەوێت، بەڵام لەقۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان ئەم نیشانانە دەردەکەون:

ـ خوێنبەربوونی زێ لەدوای سێکسیان لەماوەی سێکس، یان لەنێوان سووڕی مانگانە یان لەدوای لەدوای وەستانی سووڕی مانگانە.
ـ دەردراوی شێوە ئاویی‌و خوێناویی لەزێوە، کە ڕەنگە بەخوڕو بۆنێکی ناخۆشیشی هەبێت.
ـ بوونی ئازار لەبەشی حەوز یان بوونی ئازار لەکاتی جووتبووندا.

هۆکارەکانی توشبوون:
هۆکارەکانی تووشبوون بەشێرپەنجەی ملی منداڵدان جیاوازن، بەڵام ڤایرۆسی پاپیلۆما هۆکاری سەرەکییە، چونکە ئەو ڤایرۆسە خانەکانی ملی منداڵدان تێکدەدات‌و گۆڕانی شێرپەنجەیی دروستدەکات.

خۆپاراستن لەنەخۆشییەکە:
بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەکرێت لەڕێگای  پشکنینی پێشوەختە، کوتان دژی ڤایرۆسی پاپیلۆما، سێکسی سەلامەت‌و وازهێنان لەجگەرەکێشاندەبێت.

و: ئاکۆ ئاڵی