شارپرێس:
کۆمپانیای Chery ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلی Omoda 5 لەبەشێکی زۆر لەبازاڕە گەورەکانی جیهاندا دەخاتەڕوو کە دیزانێکی تەواو ناوازەی لەڕووی پێشەوەیدا هەیەو شێوەی لایتەکانی باریکنو بەنوێترین تەکنیکی LED کاردەکەن.
ئۆتۆمبێلەکە بۆدییەکەی هەیە کە درێژییەکەی 4 مەترو 40 سانتیمەترەو پانییەکەشی 183 سانتیمەترەو بەرزییەکەشی دەگاتە 158 سانتیمەتر، هەروەک تایەکانیشی پانو کەشخەنو لە18 ئینچەوە دەستپێدەکەن.
هەرچی بەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە ئەوە سیستەمێکی ناوازەی ڕووناککردنەوەو سیستەمێکی پێشکەوتووی موڵتیمیدیای هەیە، هەروەک داشبۆردییەکەشی دوو شاشەی لەمسی تێدایە کە قەبارەی هەریەکەیان 12 ئینچە.
کۆمپانیاکە باسی لەوەکردووە، ئۆتۆمبێلی Omoda 5 سیستەمی ساردیو گەرمی کوشنەکانو ئێرباگی بۆ پاراستنی سەرجەم سەرنشینەکان تێدایە، ئەوە جگە لەسیستەمی خاڵی کوێر بۆ دوورکەوتنەوە لەڕووداوی ئۆتۆمبێلو سێنسەری ڕوناکیو بارانو سێنسەری ناسینەوەی مەوداو کامێرای بەشی پێشەوەو دواوەی هەیە.
هەرچی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەیە ئەوە هێزی 147 ئەسپی هەیە، لەگەڵ گێڕبۆکسێکی 7 نمرەیی کە بەهەردوو سیستەمی پاڵنانی پێشەوەو سیستەمی پاڵنانی چواری کاردەکات.
و: ئاکۆ ئاڵی