شارپرێس:
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌رێم نیگه‌رانى خۆى له ڕووبه‌روبوونه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنى رۆژنامه‌نوسان و سیاسیه‌كان ڕاگه‌یاندو ده‌ڵێت، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئازادى ڕاده‌ربڕین و سیستمى دیموكراسى یه‌ك ناگرێته‌وه.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، ئێمە نیگەرانین لەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەکارھێنانی گازی فرمێسک‌ڕێژ و گولەی رووپۆشکراو بە پلاستیک و بڵاوەپێکڕدنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و ئەندامانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەن لە کاتی ئامادەکاری و هەروەها لە کاتی خۆپیشاندانەکان کە لە 8 مانگی ئاب لە سلێمانی ئەنجامدران.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ده‌خاتەڕوو، بۆ ئەوەی دیمۆکراسی سەربکەوێت، حکومەتەکان پێویستە پارێزگای بکەن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان کە بەپێی دەستوور پارێزراون و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێداناون، لەناویاندا ئازادی گردبوونەوە بەشێوەیەکی ئاشتییانە و ئازادی ڕادەربڕین و مافی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، ڕێگەدان بە ڕۆژنامەڤانان کە بەکاری خۆیان هەستن بەبێ ترس لە تۆڵەسەندنەوە و دەستێوەردانی ناپێویست. ئێمە هانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەدەین پێداچوونەوە بەو رێوشوێنانە بکەن و جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەو ڕۆڵە گرینگەی کە ئازادی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا دەیگێڕن لە سیستەمی دیمۆکراسیدا.
له‌رۆژى شه‌شى ئه‌م مانگه له‌كاتى هه‌وڵ>ان بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان له‌سه‌رجه‌م پارێزگا‌و ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌شێك له‌رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان و په‌رله‌مانتاران ڕوبه‌ڕووى گرتن و زیندانیكردن بونه‌وه‌و ڕێگه‌نه‌درا خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت.
ئ.ق