شارپرێس:
کۆمپانیای ڤۆڵگس ڤاگنی ئەڵمانی وێنەو ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلی Tayron نوێی گەنجانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەیەککاتدا خاوەنی کەشخەییو کردەییو هێزیشە.
ئۆتۆمبێلەکە زۆر گۆڕانکاریی بەسەر مۆدێلەکانی پێشووی Tayronدا هێناوە، بەشێوەیەک دیزاینی پێشەوەو دەعامیو عەتەرەکەی گۆڕدراوەو لایتەکانی نوێترین تەکنیکی LEDیان بۆ بەکارهێنراوە، هەرچی بۆدییەکەیەتی ئەوە 4 مەترو 62 سانتیمەتر درێژە.
ئهوهى پەیوەستە بەناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە، لەناوەڕاستی داشبۆردییەکە شاشەیەکی لەمسیی قەبارە 12 ئینچی ماڵتیمیدیای هەیە، لەگەڵ بوونی شاشەیەکی زیادە لەبەردەمی شۆفێر کە وەک پانێڵێکی ئەلیکترۆنیی کاردەکات، هەروەک سیستەمی ساردکردنەوەو گەرمکردنەوەکەشی گۆڕانکاریی تێداکراوە.
ڤۆڵگس ڤاگن ئێرباگی سەلامەتی بۆپاراستنی سەرجەم سەرنشینەکان لەکاتی ڕوداوی هاتوچۆدا دابینکردووە، لەگەڵ بوونی سیستەمی جێگیرکردنی خێرایی، سیستەمی خاڵی کوێر بۆ دوورکەوتنەوە لەڕوداو، سیستەمی چەسپاندن لەهەڵدێرو پێچەکان، سێنسەری ڕووناکیو باران، سێنسەری دووریو کامێرای پێشەوەو دواوە.
توانای بزوێنەری تۆربینی مۆدێلەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە دەگاتە 150 ئەسپو بزوێنەری 186 ئەسپ، هەروەک هەندێک لەمۆدێلەکانی تریان بزوێنەری هایبێردیان هەیە کە توانایان دەگاتە 211 ئەسپ.
و: ئاکۆ ئاڵی