چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ لایەنگرەکانی: دەست بەخۆپیشاندان بکەن

عیراق

11/08/2022‌ 3279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوا لەلایەنگرانی دەكات، ڕۆژی هەینی لەناوچەی سەوز خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.


چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو بەرگریكردن لەیاساو دەستورو پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت‌و خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار، داوا لەلایەنگرانیان دەكەن خۆپیشاندان ڕێكبخەن لەناوچەی سەوز.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، خۆپیشاندانەكە ڕۆژی هەینی دەبێت كاتژمێر 5ی ئێوارە لەبەری پردی هەڵواسراو.

داواكەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای تویتەكەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە دێت، كە هەفتەیەكی داوەتە دادگای باڵا بۆ هەڵوەشانەوەی په‌رله‌مان‌و دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.