کازمی هۆشداریی دەداتە لایەنە سیاسییەکان و مەترسییەکیش ئاشکرا دەکات

عیراق

11/08/2022‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ناکۆکییە سیاسییەکان رەنگدانەوەو کاریگەری خراپیان لەسەر رەوشی خزمەتگوزارییەکان دروست کردوە.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند"بەداخەوە لە تەمەنی ئەم حکومەتەدا کە ٢٨ مانگە، تەنھا شەش مانگ بودجەی گشتیی ھەبووە، لەکاتێکدا دەوڵەت بەبێ بودجە ناتوانێت کارەکانى خۆی جێبەجێ بکات.

 ئاماژەى بەوەشکردوە کە ئێستا مانگی ھەشتی ٢٠٢٢وە، ھێشتا بودجە نییە، کێشەکەیش لە حکومەت نییە، بەڵکو ھۆکارەکەی رەوشی سیاسیی ئێستایە، ئەگەر بودجە، تەوافوقی سیاسیی لەسەر پێکھێنانی حکومەت و چارەسەرێک بۆ چەقبەستووە سیاسییەکەی ئێستا نەدۆزرێتەوە؟ چۆن دەوڵەت دەتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات.

سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پرسی نەبوونی بودجە، کارێکی زۆر مەترسیدارە و لە کاتێکدا عێراق دارایی باشی ھەیە و پێویستیان بەوەیە وەبەرھێنانی پێ بکەن لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخان و بەدیھێنانی داواکاری گەل، بەڵام ناکۆکییە سیاسییەکان کاریگەریی خراپیان لەسەر رەوشی خزمەتگوزاری ھەیە.

سەبارەت بە ناکۆکییە سیاسییەکانیش سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت" عێراق لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکانەوە، بەرەوڕووی کێشەی سیاسیی راستەقینە بووەتەوە و ئێستا پێویستی بە چارەسەر ھەیە، چارەسەرەکەیش پێویستی بە گفتوگۆ، ژێریی و قوربانییدانە، ھەروەھا پێویستە سەرکردە سیاسییەکان قوربانی لە پێناو نیشتمان و گەل بدەن".

س.هـ