ئاسایشی فیدراڵیی عێراق لە سلێمانی چوار تیرۆریست دەستگیر دەکات

عیراق

11/08/2022‌ 10523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی حکومەتی فیدراڵ دەستگیرکردنى چوار تۆمەتباری راگەیاندوە کە تۆمەتی کاری تیرۆرسیتیان خراوەتە پاڵ.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاوڵاتیان  توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی ( ٨/٦ بۆ /٨/١١ ی ٢٠٢٢ ) ( ٤ ) چوار داواکراوی ماددەی ( ٤ ) ی تیرۆر و ( ١ ) یەک داواکراو بەپێ ماددەی ( ٤٥٩ ) لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیربکەن.

س.هـ