شارپرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، هێزێكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی هه‌بێت، پێنج ساڵ وه‌ك پزیشكی ددان له‌شاری موسڵ كاریكردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كە بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، هاوڵاتیه‌ك كه پێشتر نیشته‌جێی پارێزگای دهۆك بوه، نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی ددانی له موسڵ كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تاییشی نییه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆنتڕۆڵی لاواز و بۆشایی ئه‌منی شاره‌كه‌شی له ئازادكردنی له‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش قۆستوه‌ته‌وه و كلینیكه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و نه‌خۆشی بینیوه.
ئاسایشی نیشتمانی نۆرینگه‌كه‌ی داخستوه و پاشانیش تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردوه و ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردوه به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ری.
تۆمه‌تباره‌كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك پزیشكی ددان خۆی ناساندووه، سودیشی له ئینته‌رنێت وه‌رگرتووه له‌سه‌ر شێوازی ده‌رهێنان و پڕكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ددان.
س.س