مژدەیەک لە بەغداوە بۆ جوتیارانى هەرێم

کوردستان

11/08/2022‌ 1179 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جێگری سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت کە هەفتەی داهاتوو شایستەی داراییەکانی جوتیاران دەگاتە هەرێم .
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" دوا بەدوای نوسراومان ژمارە م.ن /٣٤٠ وەنوسراوی پالپشتی وەزارەتی بازرگانی ژمارە ١٠٠٦٥ لە نوسراومان لای سەرەوە زیاتر لە ٣ کۆبونەوە لەگەل هەردوو وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی عیراق دواجار شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ سالەکانی  ٢٠١٤ و٢٠١٥و٢٠١٦ خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازگانی.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە دوێنێ لە دواین کۆبونەوەمان لەگەل وەزیری بازگانی رێککەوتن لەسەر ئەوەی تەواوی ئەو برە پارەیە هەفتەی داهاتو رەوانەی هەرێم بکرێت و دابەشی سەرجوتیاران بکرێت.

شاخەوان عەبدوڵا دەشڵێت"بەداخەوە هەوڵی ئەوە دەدرا کە تەنها ١٠٠ ملیار رەوانە بکریێت بۆ ئەمساڵ لەکۆی ٣٠٩ ملیار، بەڵام ئەوەمان رەتکردەوە ودواجار دەبێت هەموو ئەو پارەیە لە هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێم بکرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا

بەپەلە