چۆن لەڕێگای رەنگی میزەوە درک بە دۆخی تەندرووستییمان بکەین

تەندروستی

12/08/2022‌ 859 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوپییەی زیاتر لە سەدا 60 ی جەستەی مرۆڤ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە زۆر گرنگە مرۆڤ رۆژانە نزیکەی 8 پەرداخ ئاو بخواتەوە، چونکە هەبوونی رێژەیەکی باشی ئاو زۆر پێویستە بۆ جەستەیەکی تەندرووست و پاراستنی لە وشکبوونەوە.


هەروەک بەگوێرەی بابەتێکی تەندرووستیی کە لە هەژماری فەرمیی وەزارەتی تەندرووستیی گشتیی قەتەر لە پێگەی تویتەردا بڵاوکراوەتەوە، رەنگی میز یەکێکە لەو ئاماژانەی دەریدەخات کە جەستە تاچەند پێویستی بە ئاوە.

پەیوەندیی نێوان رەنگی میز و ئاو خواردنەوە:
ڕەنگی پڕتەقاڵی تۆخ: دەبێت بەخێرایی ئاو بخورێتەوە.
رەنگی زەرد: دەبێت بڕێکی زیاتر ئاو بخورێتەوە.
رەنگی زەردی کاڵ: ئاماژەیەکی باشە و پێیوستە بەردەوام بیت لەسەر خواردنەوەی ئاو.
لێڵ بوونیڕەنگی میز بەهۆی بوونی هەوكردن، قوم (رمڵ) یان هەندێ جار كەڕوو دەبێت.
ڕەنگی شین و سەوز زۆر دەگمەنەو كاتییەو زۆر جار بەهۆی وەرگرتنی دەرمان دروست دەبێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی