ڕوسیاو ئه‌وروپا له‌جه‌نگى وزه‌ كامیان سه‌ركه‌وتوو بوون؟

کوردستان

12/08/2022‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئاژانسی "بلوومبێرگ"ی رووسیی لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە جەنگی وزە لەنێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەسەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاندووە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ڕووسیی و نرخی ئەو نەوتە لە بازاڕە جیهانییەکاندا ئاماژەیە بەوەی مۆسکۆ لە جەنگی وزەدا بەسەر ڕۆژئاواییەکاندا سەرکەوتووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە کە یەکێک لە بەڵگەکانی سەرکەوتنی ڕووسیا لەبەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی بەسەر کەرتی وزەی رووسیا پەیوەستە بە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی رووسیا و هەناردەکردنی.
لەمانگی ڕابردوودا ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی رووسیا نزیکبۆتەوە لە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی ئەو وڵاتە لەپێش سەپاندنی سزاکان، واتە بەتێکرایی رۆژانە 10.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە کە بڕێکی کەم لە 11 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کەمترە. باس لەوەشکراوە کە لەمانگی حەوت و هەشتدا بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا بەرەو بەرزبوونەوە چۆتەوە.
دووەم بەڵگەی سەرکەوتنی ڕووسیا لە جەنگی وزەدا بریتییە لە نرخی فرۆشتنی نەوتی ڕووسیا لە بازارە جیهانییەکاندا. لەسەرەتای سەپاندنی گەمارۆکاندا ڕووسیا ناچار بوو نەوتەکەی بەنرخێکی کەمتر لە نرخی بازار بفرۆشێت، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەکە رووسیا بەسودوەرگرتن لە کەمی خستنەڕووی نەوتی جیهانی توانیویەتی ئاستی نرخی نەوتەکەی بەرزبکاتەوە. راپۆرتەکە دەڵێت " لانیکەم لەئێستادا سزاکانی سەر کەرتی نەوتی رووسیا هیچ کاریگەرییەکیان نییە".
راپۆرتەکە دەڵێت سێیەم بەڵگەی سەرکەوتنی مۆسکۆ بریتییە لە پێوەری سیاسیی و پەیوەندیی بە سرووشتی بازاری نەوتەوە و تێیدا هاتووە:" سەرەتا سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا زۆر گەشبین بوون بەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک بە سەرۆکایەتی سعودییە و ئیمارات واز لە هاوپەیمانییەکەی لەگەڵڕووسیا بهێنێت و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبکاتەوە، بەڵام پێچەوانەکەیڕوویدا. پاش ماوەیەکی کەم لە سەردانەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆڕیاز، ئەلێکساندەر نۆڤاک جێگری سەرۆکوەزیرانیڕووسیا بە فڕۆکەگەیشتە سعوودییە، هەروەک دوای چەندڕۆژێک ئۆپیک تەنها کەمێک زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوتیڕاگەیاند.
ئەوەش هاتووە: کاتێک سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر هەناردەکردنی نەوتیڕووسیا لە مانگی نۆڤەمبەردا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، حکومەتەکانی ئەو ناوچەیەڕووبەڕووی هەڵبژاردەیەکی قورس دەبنەوە، چونکەکاریگەریی قەیرانی وزە بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەر بەکاربەران و کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئەوروپا دەردەکەوێت.
رۆژنامەکە پێیوایە، کەشی ساردی زستان و زیادبوونی خواست لەسەر بەکاربردنی کارەبا و هەڵاوسانی نرخەکان لەمساڵدا، هەموو ئەمانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی پشتیوانییەکانی رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی