سوید یەکەم داواکراوی ڕادەستی تورکیا کردەوە

جیهان

12/08/2022‌ 2713 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی سوید بەفەرمی ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی تورکیا رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە کە تۆمەتبارکراوە بە ساختەکردنی کرێدیت کارت.

لەڕاگەیەندراوێکی فەرمی حکومەتی سویددا هاتووە، "ئەو کەسەی ڕادەست دەکرێتەوە، دەبێتە یەکەمین کەس لەلایەن سویدەوە رادەستی تورکیا کرابێت لەو کاتەوەی تورکیا و سوید لەسەر ڕادەستکردنی ژمارەیەک کەس بە ئەنقەرە ڕێککەوتن، کە ئێستا دانیشتووی سویدن و بەشێکیان کوردن".
 
ئەنجێلیکا ڤاڵگرێن، وتەبێژی وەزارەتی دادی سوید رایگەیاند: "ئەوە پرسێکی ئاساییە و داوای دیپۆرتکرنەوەکە ساڵی ڕابردوو پێمان گەیشتووە".

لەمانگی شوبات سوید و فینلاند بڕیاریاندا داواکاریی ئەندامبوون پێشکەشی ناتۆ بکەن و لە مانگی حوزەیرانیشدا بەشێوەیەکی فەرمی داواکەیان پێشکەشکرد، بەڵام تورکیا کۆمەڵێک مەرجی خۆی دژی ئەو دوو وڵاتە سەپاند بۆئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنیدا تورکیاش بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ ڕازی ببێت.