شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای زیقار ڕایدەگەیەنێت، دوو برا لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێتەكەیان بووەتە شەڕیان و کەسێکیان کوژراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای زیقار تێیدا هاتووە، لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێت، دوو برا لەماڵەكەی خۆیاندا بووەتە شەڕیان و دواتر یەكێكیان بە چەقۆ براکەی دیكەی كوشتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای زیقار، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەو