بزانە بەهۆی نەشتەرگەریی جوانکارییەوە روخساری خانمە هونەرمەندێکی میسریی چۆن شێواوە

هەمەڕەنگ

12/08/2022‌ 1089 جار خوێندراوه‌ته‌وه


خانمە هونەرمەندی میسریی عەبیر ئەحمەد کە نیشتەجێی وڵاتی کوێتە، لەپۆستێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە سناپ چات بڵاویکردۆتەوە رِایگەیاندووە کە لەئەنجامی نەشتەرگەرییەکی جوانکاریی شکستخواردووەوە لێو و رِووخساری شێواوە و ئاوساوە، ئەمەش کاردانەوەی لای هەوادارانی ئەو هونەرمەندە درووستکردووە.

لەو گرتە ڤیدیۆیەی عەبیر لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە "سناپچات" بڵاویکردۆتەوە دەرکەوتووە کە لێو و رِووخساری بەشێوەیەکی ترسناک ئاوساوە، ئاشکراشی کردووە کە هۆکاری ئەو حاڵەتە بەهۆی ئەوەیە کە جەستەی بەرانبەر دەرزیی لابردنی فیلەر هەستیارە و جەستەی بەشێوەیەکی پێچەوانەوە کاردانەوەی بەرانبەر بە دەرزییەکە پیشانداوە.

سەبارەت بەوەی لای دوکتۆر چی بەسەر هاتووە وتویەتی: سەرەتا دەرزی فیلەری لەخۆیداوە، بەڵام شێوە ئەستووربوونەکەی بەدڵ نەبووە، بۆیە ویستوویەتی لەڕێگای دەرزییەکی ئاساییەوە لایبەرێتەوە کە بۆ هەموو کەسێک بەکاردەهێنرێت، بەڵام جەستەی راستەوخۆ کارلێکی لەگەڵدا کردووە و لێو و روخساری ئاوساندووە.

باسلەوە دەکرێت کە ئەو هونەرمەندە میسرییە پێشتر تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە بەناوی “لاوازی ماسولکەیی” و بەهۆیەوە تووشی دۆخێکی تەندرووستیی نالەبار بووە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی