سەدر بۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی: وەرنە پاڵ ئێمە

عیراق

12/08/2022‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە بەنیازن ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و داوایکرد لەپاڵ ئەواندا بۆ چاکسازیی و دژی "گەندەڵیی" خۆپیشاندان بکەن.

رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا بۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بە هێمنی و دوور لە گرژی و لەپێناو چاکسازی خۆپیشاندان بکەن.

موقتەدا سەدر ڕاشیگەیاند، "ئێمە و جەماوەرى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کۆکین لەسەر ئەوەى کە گەندەڵى هەیە".

ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا داوای لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، ئەوانیش پاڵپشتی سەدرییەکان بن بۆ چاکسازیی و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیی.