وتاربێژی هەینی سەدرییەکان هەڕەشە دەکات

عیراق

12/08/2022‌ 1275 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتاربێژی نوێژی هەینی سەدرییەکان بە سوپای موهدی و سەرایا سەلام هۆشداریی دەدات.

مەهدی موسەوی وتاربێژ و پێشنوێژی هەینی ناوچەی سەوز کە سەر بە سەدرییەکانە، هۆشداریی دایە لایەنە سیاسییەکانی نەیاری سەدرییەکان و وتی "ئێمە پێداگردەبین و بەردەوامیش دەبین لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان".

بەوتەی موسەوی، خۆپیشاندەران دەیانەوێت لەڕێگەی خۆپیشاندانەکانیانەوە شێوەی قۆناغی داهاتووی سیاسی عێراق دابڕێژنەوە.

هاوکات دەشڵێت، لە فەرهەنگی ئەواندا شتێک بەناوی پاشەکشەکردن لەو شۆڕشەی دەستیانپێکردووە نییە، موسەوی ئەوەی بە بیر لایەنە سیاسییەکان هێنایەوە کە سەدرییەکان خاوەنی سوپای مەهدی و سەرایا سەلامن.